داهاتووی دیجیتاڵیی کارەکەت لێرەوە دەست پێدەکات
وێبسایت، ئەپ، سیستەم و ناسنامەی براند بۆ کارەکەت دروست دەکەین. سەرەتا گوێ دەگرین و کێشەکە بە ڕوونی دەناسینەوە، پاشان چارەسەرێک دروست دەکەین کە ڕۆژانە بە دڵنیاییەوە بەکاری بهێنیت.
ئێستا پرۆژەی نوێ وەردەگرین
خزمەتگوزارییەکان
لە بیرۆکەوە تا بەرهەمێکی ئامادە
وێبسایت
وێبسایتێکی خێرا و جوان کە کارەکەت بەو شێوەیە دەناسێنێت کە شایەنیەتی.
زیاتر بزانەوێب ئەپلیکەیشن
پلاتفۆرمی ئۆنلاین بە هەژماری بەکارهێنەر، داشبۆرد و پانێڵی بەڕێوەبردن.
زیاتر بزانەسیستەمی بچووک
سیستەمێک بۆ کارێکی دیاریکراو، زۆرجار لە جیاتی ئەو فایلە ئێکسڵەی گەورە بووە.
زیاتر بزانەسیستەمی تەواو
یەک سیستەم بۆ هەموو بەشەکانی کارەکەت، لە فرۆشتنەوە تا حسابات.
زیاتر بزانەسۆشیال میدیا و دیزاین
لۆگۆ، پۆستەر و بەڕێوەبردنی پەیجەکانت، بە یەک ناسنامەی جوان و یەکگرتوو.
زیاتر بزانەبە ژمارە
متمانەیەک کە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت
- ١١٥ سەردانکەری ماڵپەڕ
- ٥ خزمەتگوزاری
شێوازی کارکردن
لە یەکەم پیاڵە چاوە تا ڕۆژی کارپێکردن
-
گفتوگۆ
سەرەتا گوێ دەگرین. کارەکەت، کێشەکەت و ئەوەی دەتەوێت دەناسین، پاشان پێکەوە پلان، کات و تێچوو دیاری دەکەین.
-
دیزاین
پێش نووسینی یەک دێڕ کۆد شاشەکان دەبینیت، و هەتا دڵت پێیان خۆش نەبێت دەیانگۆڕین.
-
دروستکردن
بە قۆناغ دروستی دەکەین و لە هەر قۆناغێکدا پێشکەوتنەکە دەبینیت. هیچ شتێک لێت شاراوە نییە.
-
کارپێکردن و پشتگیری
دایدەمەزرێنین، فێری بەکارهێنانی دەکەین و دوای ئەوەش بۆ هەر پرسیار و گۆڕانکارییەک لەگەڵتداین.
بەڵێنی ئێمە
ئەوەی لە هەموو کارێکدا پێی وەفادارین
ڕوونی
پێش دەستپێکردن، نرخ و کات بە ڕوونی دەزانیت. هیچ تێچوویەکی شاراوە نییە.
گرنگیدان بە داتاکانت
هەر شتێک دروستی دەکەین، بە پاراستنی ستاندارد و باکئەپی بەردەوام دەپارێزرێت.
لەگەڵتدا دەمێنینەوە
دوای ڕادەستکردن ونمان ناکەیت. بۆ هەر پرسیار و گۆڕانکارییەک لێرەین.
پرۆژەیەکت لە مێشکدایە؟
بیرۆکەکەت بۆمان بنووسە، هەرچەند بچووک یان ناتەواو بێت. پێکەوە باشترین ڕێگای بۆ دەدۆزینەوە.
