1. سەرەکی
  2. خزمەتگوزارییەکان

خزمەتگوزارییەکان

لە لۆگۆ و پەیجەکانی سۆشیال میدیاوە تا وێبسایت و سیستەمێکی تەواوی کۆمپانیا. هەموو کارێک بە هەمان گرنگی و وردی دروست دەکەین.

وێبسایت

وێبسایتێکی خێرا و جوان کە کارەکەت بەو شێوەیە دەناسێنێت کە شایەنیەتی.

وێبسایت بۆ کۆمپانیا، فرۆشگا و کەسانی پیشەیی، کە لە مۆبایل و کۆمپیوتەردا بە هەمان جوانی دەردەکەوێت و لەسەر ئینتەرنێتی مۆبایلیش خێرا دەکرێتەوە. ناوەڕۆکەکەی خۆت لە پانێڵێکی سادەوە دەگۆڕیت.

چی لەخۆ دەگرێت

  • دیزاینی تایبەت بە براندەکەت
  • گونجاو بۆ مۆبایل و کۆمپیوتەر
  • کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی
  • خێرا و ئامادە بۆ گووگڵ

گونجاوە بۆ: کۆمپانیا، فرۆشگا، ڕێکخراو و کەسانی پیشەیی

وێب ئەپلیکەیشن

پلاتفۆرمی ئۆنلاین بە هەژماری بەکارهێنەر، داشبۆرد و پانێڵی بەڕێوەبردن.

پلاتفۆرمی ئۆنلاین کە بەکارهێنەرەکانت تێیدا هەژمار دروست دەکەن، خزمەتگوزارییەکەت بەکاردەهێنن و پارە دەدەن، لەگەڵ داشبۆردێک بۆ بەڕێوەبردنی هەموو شتێک.

چی لەخۆ دەگرێت

  • هەژمار و دەسەڵاتی بەکارهێنەران
  • پارەدانی ئۆنلاین و بەشداریکردن
  • داشبۆرد، ئامار و ڕاپۆرت
  • پاراستن و چوونەژوورەوەی دوو هەنگاوی

گونجاوە بۆ: بیرۆکەی ئۆنلاین، پلاتفۆرم و خزمەتگوزاری بەشداریکردن

سیستەمی بچووک

سیستەمێک بۆ کارێکی دیاریکراو، زۆرجار لە جیاتی ئەو فایلە ئێکسڵەی گەورە بووە.

ئەگەر کارەکەت لەسەر فایلی ئێکسڵ دەڕوات و گەورە بووە، دەیکەینە سیستەمێکی ڕێکوپێک: تۆمارکردنی داتا بە پشکنینی هەڵە، ڕاپۆرتی خۆکار و باکئەپ، بێ ئەوەی شێوازی کارکردنت بگۆڕێت.

چی لەخۆ دەگرێت

  • تۆمارکردنی خێرا و بێ هەڵە
  • ڕاپۆرتی خۆکاری ڕۆژانە و مانگانە
  • هەناردەکردن بۆ ئێکسڵ
  • باکئەپی خۆکار

گونجاوە بۆ: تۆماری ڕۆژانە، حسابات، کۆگا، کارگە و ئۆفیس

سیستەمی تەواو

یەک سیستەم بۆ هەموو بەشەکانی کارەکەت، لە فرۆشتنەوە تا حسابات.

سیستەمێک بۆ فرۆشتن، کۆگا، حسابات، ڕاپۆرت و بەکارهێنەران، کە هەموو بەشەکان بە یەکەوە دەبەستێتەوە و هەر کەسێک تەنها ئەو بەشە دەبینێت کە پێویستیەتی.

چی لەخۆ دەگرێت

  • فرۆشتن، کۆگا و حسابات لە یەک شوێن
  • دەسەڵاتی جیاواز بۆ هەر بەکارهێنەرێک
  • ڕاپۆرتی ڕۆژانە، مانگانە و ساڵانە
  • دامەزراندن، ڕاهێنان و پشتگیری

گونجاوە بۆ: کۆمپانیای بازرگانی، کارگە و دامەزراوەکان

سۆشیال میدیا و دیزاین

لۆگۆ، پۆستەر و بەڕێوەبردنی پەیجەکانت، بە یەک ناسنامەی جوان و یەکگرتوو.

ناسنامەی بینراوی براندەکەت دروست دەکەین و پەیجەکانت بەڕێوە دەبەین: لۆگۆ، ڕەنگ و فۆنت، پۆست و پۆستەری ڕێکلام، و بڵاوکردنەوەی بەردەوام بە پلانێکی ڕوون، بۆ ئەوەی کڕیارەکانت لە هەموو شوێنێک بتناسنەوە.

چی لەخۆ دەگرێت

  • دیزاینی لۆگۆ و ناسنامەی براند
  • پۆست و پۆستەری ڕێکلام
  • بەڕێوەبردنی پەیج و پلانی بڵاوکردنەوە
  • ڕاپۆرتی مانگانەی گەیشتن و کارلێک

گونجاوە بۆ: دوکان، چێشتخانە، کلینیک، کۆمپانیا و براندی نوێ

شێوازی کارکردن

لە یەکەم پیاڵە چاوە تا ڕۆژی کارپێکردن

  1. گفتوگۆ

    سەرەتا گوێ دەگرین. کارەکەت، کێشەکەت و ئەوەی دەتەوێت دەناسین، پاشان پێکەوە پلان، کات و تێچوو دیاری دەکەین.

  2. دیزاین

    پێش نووسینی یەک دێڕ کۆد شاشەکان دەبینیت، و هەتا دڵت پێیان خۆش نەبێت دەیانگۆڕین.

  3. دروستکردن

    بە قۆناغ دروستی دەکەین و لە هەر قۆناغێکدا پێشکەوتنەکە دەبینیت. هیچ شتێک لێت شاراوە نییە.

  4. کارپێکردن و پشتگیری

    دایدەمەزرێنین، فێری بەکارهێنانی دەکەین و دوای ئەوەش بۆ هەر پرسیار و گۆڕانکارییەک لەگەڵتداین.

پرسیارە باوەکان

ئەو پرسیارانەی زۆرتر لێمان دەکرێن

دروستکردنی وێبسایتێک چەندی دەخایەنێت؟

بەپێی قەبارەی کارەکە دەگۆڕێت. وێبسایتێکی ناساندن زۆرجار چەند هەفتەیەک دەخایەنێت و سیستەمی گەورەتر زیاتر. لە یەکەم گفتوگۆدا کاتێکی ڕوونت پێ دەڵێین.

نرخەکە چۆن دیاری دەکرێت؟

دوای ئەوەی لە پێداویستییەکانت تێدەگەین، نرخێکی ڕوون و تەواوت بۆ دەنووسین. هیچ تێچوویەکی شاراوە نییە و پێش دەستپێکردن هەموو شتێک دەزانیت.

دەتوانم دواتر ناوەڕۆکەکە خۆم بگۆڕم؟

بەڵێ. زۆربەی ئەوەی دروستی دەکەین پانێڵێکی سادەی لەگەڵە بۆ گۆڕینی دەق، وێنە و زانیاری، بێ ئەوەی پێویستت بە پرۆگرامساز بێت.

بە کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی کار دەکەن؟

بەڵێ. لە ڕاستەوە بۆ چەپ و بە پێچەوانەوە، بە فۆنت و ڕێکخستنی گونجاو بۆ هەر زمانێک.

دوای تەواوبوون چی دەبێت؟

دایدەمەزرێنین، فێری بەکارهێنانی دەکەین و بۆ پرسیار، چاککردنەوە و گۆڕانکاری لەگەڵتدا دەمێنینەوە.

پێش دەستپێکردن دەبێت چی ئامادە بکەم؟

تەنها بیرۆکەکەت. ئەگەر لۆگۆ، دەق یان وێنەت هەیە، بیانهێنە؛ ئەگەر نا، لە ئامادەکردنیاندا ڕێنماییت دەکەین.

پرۆژەیەکت لە مێشکدایە؟

بیرۆکەکەت بۆمان بنووسە، هەرچەند بچووک یان ناتەواو بێت. پێکەوە باشترین ڕێگای بۆ دەدۆزینەوە.