وێبسایت، ئەپ و سیستەم · هەرێمی کوردستان

داهاتووی دیجیتاڵیی کارەکەت لێرەوە دەست پێدەکات

وێبسایت، ئەپ، سیستەم و ناسنامەی براند بۆ کارەکەت دروست دەکەین. سەرەتا گوێ دەگرین و کێشەکە بە ڕوونی دەناسینەوە، پاشان چارەسەرێک دروست دەکەین کە ڕۆژانە بە دڵنیاییەوە بەکاری بهێنیت.

ئێستا پرۆژەی نوێ وەردەگرین

بە ژمارە

متمانەیەک کە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت

  • ١١٥ سەردانکەری ماڵپەڕ
  • ٥ خزمەتگوزاری

شێوازی کارکردن

لە یەکەم پیاڵە چاوە تا ڕۆژی کارپێکردن

  1. گفتوگۆ

    سەرەتا گوێ دەگرین. کارەکەت، کێشەکەت و ئەوەی دەتەوێت دەناسین، پاشان پێکەوە پلان، کات و تێچوو دیاری دەکەین.

  2. دیزاین

    پێش نووسینی یەک دێڕ کۆد شاشەکان دەبینیت، و هەتا دڵت پێیان خۆش نەبێت دەیانگۆڕین.

  3. دروستکردن

    بە قۆناغ دروستی دەکەین و لە هەر قۆناغێکدا پێشکەوتنەکە دەبینیت. هیچ شتێک لێت شاراوە نییە.

  4. کارپێکردن و پشتگیری

    دایدەمەزرێنین، فێری بەکارهێنانی دەکەین و دوای ئەوەش بۆ هەر پرسیار و گۆڕانکارییەک لەگەڵتداین.

بەڵێنی ئێمە

ئەوەی لە هەموو کارێکدا پێی وەفادارین

  • ڕوونی

    پێش دەستپێکردن، نرخ و کات بە ڕوونی دەزانیت. هیچ تێچوویەکی شاراوە نییە.

  • گرنگیدان بە داتاکانت

    هەر شتێک دروستی دەکەین، بە پاراستنی ستاندارد و باکئەپی بەردەوام دەپارێزرێت.

  • لەگەڵتدا دەمێنینەوە

    دوای ڕادەستکردن ونمان ناکەیت. بۆ هەر پرسیار و گۆڕانکارییەک لێرەین.

پرۆژەیەکت لە مێشکدایە؟

بیرۆکەکەت بۆمان بنووسە، هەرچەند بچووک یان ناتەواو بێت. پێکەوە باشترین ڕێگای بۆ دەدۆزینەوە.